خولەکانی جیهان

بۆچی ماڵدینی دەرکرا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی ماڵدینی دەرکرا؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان رۆژی دووشەممە رایانگەیاند: کە ئەفسانەی یانەی ئەیسی میلان پاولۆ مالدینی رۆسۆنێری جێدەهێڵێت دوای ناکۆکییەکی توند لەگەڵ خاوەنی یانەکە.

بەگوێرەی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ، بەڕێوەبەری تەکنیکی مالدینی و بەڕێوەبەری وەرزشی ریکی ماسارا ئامادەی کۆبوونەوەیەکی خراپ بوون لەگەڵ خاوەنەکەی جێری کاردیناڵ بۆ تاوتوێکردنی ستراتیژی یانەکە لە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە شتەکان زۆر خراپ بوون، بەتایبەتی لە نێوان مالدینی و کاردیناڵ، کاتێک ئەفسانەی یانەکە نزیک بووەوە لە جێهێشتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە راپۆرتەکان دەڵێن مالدینی و ماسارا بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەیان داوە، بەڵام راپۆرتەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە کاردیناڵ ئەو دوو کەسەی لە کارەکەی لابردووە.

مالدینی پیشەکەی وەک یاریزانی تۆپی پێ لە میلان بەسەر بردووە، لەوێ بۆ ماوەی 25 وەرز درێسی لەبەر کردووە، پێش ئەوەی لە تەمەنی 41 ساڵیدا وازبێنێت لە ساڵی 2009، و لە ساڵی 2018 لە یانەکەدا ماوەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد