کوردستانی
سوپاسی هاوڵاتییانی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی سلێمانی لەدوای جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو پابەندبوونەی بەرچاوەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێ دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خێزانەکانیان بەتەواوی پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی حکومەت بن.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند "پابەندبوونی خەڵک ھەنگاوی یەکەمە بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە ، داواتان لێدەکەین پابەندبن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە تا ئەو کاتەی مەترسییەکە دەڕەوێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دڵنیاتان دەکەینەوە ھیچ کێشەیەک لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و لە رووەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون کارئاسانی تەواو بۆ ھاوڵاتییان بکەن".