عیراقی
دارایی عیراق: تانە لە بودجە دەدەین ئەگەر گۆڕانكاریی تێدابكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق سەرجەم ئەو زانیارییانە رەتدەكاتەوە كە باس لە دەستكاریكردنی بودجە دەكات لەلایەن وەزارەتەكەوە، بەرگریش دەكات لە سەرجەم مادەكانی ناو پرۆژەیاسای بودجە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق ئەمشەو سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند، سەرجەم ئەو زانیارییانە رەتدەکاتەوە کە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئاژانسەکانی هەواڵەوە بڵاوبوونەتەوە کە تێیدا بانگەشەدەكرێت وەزیری دارایی دەستكاریی بودجەی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو ئەو بڕگانەی لە پرۆژەیاسای بودجەدا هاتووە و لەلایەن حكومەتەوە جێگیركراون زۆر گرنگن و پشتیوانییان لێدەكات، وەزارەتەكەشی تانە لە بودجە دەدات ئەگەر گۆڕانکارییەکی تێدابكرێت و بەو گۆڕانكارییەوە پەسەندبكرێت.
تەیف سامی جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەوەی حكومەتی عیراق لەناو پرۆژەیاسای بودجە دایناوە تایبەت بە دابەشكردنی بودجە، بەپێی لێكۆڵینەوە و پێداویستیی وەزارەت و پارێزگاكان بووە بۆ دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكان بەپێی دیدگای حكومەت لە بەرنامەی كاریدا.
دووپاتیشی كردووەتەوە، هەر گۆڕانكارییەك لەو پرۆژەیاسایە دەبێتە هۆی لەكارخستنی رێككەوتنەكان كە حكومەت لەسەری بەرنامەداڕێژیی بۆ كردووە.
ژ.ع