عیراقی

پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەکرێت
مەودا میدیا - 
 
وابڕیارە پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجە دوای پەسەندکردنی رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق بکات و ئەوانیش پەسەندی بکەن.
 
دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا و گەورەترین قەبارەی هەیە لە مێژووی وڵاتدا، لە ئێستادا چاوەڕوانی واژۆی سەرۆک کۆمارە.
 
بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتیی کۆماریش، دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا سەرۆک کۆمار واژۆ لەسەر ئەو یاسایانە بکات کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاراستەی کراون.
 
دوای واژۆی سەرۆک کۆماریش رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاودەکرێتەوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان