کوردستانی
بڕیار لەسەر ئەو کەسانە درا کە نرخی شمەک بەرز دەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەمەبەستی رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوێنێ پارێزگاری سلێمانی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆیدا لە ناوشاری سلێمانی بۆ ماوەیی 48 کاتژمێر، ئەمەش ترسی لای هاوڵاتییان دروستکرد لەوەی کە نرخی شمەک بەرزبێتەوە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوابەدوای ىڕیاری پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامیەت و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەناوشار لە ئێستادا سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەکان و مارکێتەکانی ناوگەڕەکەکان کراوەیە لەبەر پێداوێستی رۆژانەی هاوڵاتییان".
سەبارەت بەوەی نرخی شمەک بەرزبووەتەوە بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتی "هیچ جۆرە گران بوونی نرخێک رووینەداوە".
وتیشی "هەرکەسێک نرخ بەرز بکاتەوە ئێمە شوێنەکەی دادەخەین و دەیدەین بەدادگا بەمەبەستی گرتنەبەری رێککاری یاسایی بەرامبەری".