عیراقی

لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی حزبیی عیراق پشكی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای نوێی بودجە ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت "رێژەی پشكی هەرێم بەهۆی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و مووچەی پێشمەرگە زیاتر دەبێت".

جاسم جەعفەر، بەرپرسی سیاسیی لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 بە میدیای عیراقی راگەیاند، رێژە و پشكی هەرێمی كوردستان پاش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی جێگیرە و دەكرێت لەگەڵ رێژەی تایبەتكراوی دارایی بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و مووچەی پێشمەرگە زیاتربێت.

ئەو بەرپرسە حزبییە باسی لەوەشكرد، ئەو رێژەیەی لە بودجەدا دیاریكراوە بریتییە لە %12.67 و بەپێی ژمارەی دانیشتووانی هەرێم دیاریكراوە، بەپێی وتەكانی جاسم جەعفەر "هەرێم 25 تریلیۆن دیناری لە بودجە بەدەستهێناوە لە ئەنجامی بڕەپارە زیادكراوەكان و تێچووە گشتییەكان، لەگەڵ پرۆژە ستراتیجییەكان و دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ".

روونیشیكردەوە، پشكی هەرێم لە بودجە دەكرێت بگاتە 20 لە سەد بە رێژەی تایبەتكراوی دارایی بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و مووچەی پێشمەرگەوە، وتیشی "هاوكات هەرێم بەشێك لە پارەی رێژەی وەبەرهێنان بەدەستدەهێنێت كە بە رێژەی لەسەدا 40ی بودجەی گشتیی مەزەندەدەكرێـت".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان