عیراقی
پەرلەمانتارێكی عیراق هێرشدەكاتە سەر ژمارەیەك كەناڵی تەلەڤزیۆنیی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق لە لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت، لەلایەن هەندێك كەناڵی تەلەڤزیۆنیی هەولێرەوە هێرشیاندەكرێتەسەر و ئەو هێرشەش بێوەڵام نابێت.
یوسف ئەلكیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە "زیاتر لە 30 رۆژ دەبێت، بە دیاریكراوییش كاتێك ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیاری هەمواركردنەوەی بەشێك لە بڕگەی مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیمان كرد، تووشی سەرسوڕمان بووین بە هێرشێكی میدیایی رێكخراو لە كەناڵەكانی هەولێرەوە".
بەپێی نووسراوەكەی كیلابی "ئەو كەناڵانە لەلایەن دەستەی میدیایی فیدراڵیی عیراقییەوە مۆڵەتپێنەدراون و چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ژمارەیەك كەسی(بەناو شیكەرەوەی سیاسی و بەناو راگەیاندنكار) كردووە كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عیراقییەوە داواكراون"، دەشڵێت، ئەو كەناڵانە لەلایەن كەسانێكی نزیك له حكومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبرێن و لای ئەوان ناسراون كە ئامانجیان بەئامانجگرتنی كەسایەتییە سیاسییوكانی عیراقە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كاتەدا وەڵامیان نەبووە "لە پەرۆشیی نیشتمانییان بۆ تێپەڕاندنی بودجەی فیدراڵیی بەڵام ئێستا و دوای پەسەندكردنی بودجە، هەڵمەتەكە هێشتا بەردەوامە بەهەمان رێوشوێنی پێشوو كە سیستمی دیموكراسیی و یاسا و دەستوور رەتیدەكەنەوە".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا هاتووە "لەبەر ئەوەی ئێمە باوەڕمان وایە ئەم كەناڵانە (بێ مۆڵەت)ن و تەنها كارناكەن بەڵكو لەژێر رێنماییە حزبییەكانی هەولێر كار دەكەن، ئێمە بە تەواوی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە بەرپرسیار دەزانین لەوەی كە لەو كەناڵانەوە پەخشدەكرێت و دەبێتە هۆی ئاڵنگاریی سیاسیی كە كۆتاییەكەی باش نابێت".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە؛ هیوادارن بەرپرسانی هەولێر بزانن كە هاوكێشەكان گۆڕاون و ئەمڕۆ وەك دوێنێ نییە.
ژ.ع