عیراقی

تایبەت بە جەژن وەزارەتی تەندروستیی هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تایبەت بە جەژن وەزارەتی تەندروستیی هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان، وەزیری تەندروستیی عیراق هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت "خۆتان بپارێزن لە پەتای تای خوێنبەربوون".

ساڵح ئەلحوسناوی، وەزیری تەندروستیی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی "بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لەگەڵ لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان و وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەری و راوێژكاری سەرۆك وەزیران كۆبووینەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای كۆبوونەوەمان تایبەت بە دۆخی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو هاوڵاتییان، هۆشداریی دەدەینە هاوڵاتییانمان لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵان و سەربڕینیان پۆشاكی خۆپارێزیی و دەستكێش بپۆشن، شوێنەكە پاكژبكەنەوە و خۆیان لە خوێن نەدەن.

وتیشی "داواكارن لە خانمان و كابانان پێش و دوای مامەڵەكردن لەگەڵ گۆشت دەستیان بشۆن و دەستكێش لەدەستبكەن، دواتریش دەستیان و چەقۆ و قاپەكان بە مادەی پاكژكەرەوە پاكبكەنەوە، بە باشیی گۆشتەكەش بكوڵێنن".

داواشی لە سەرجەم هاوڵاتییان كرد، لەكاتی هەستكردن بە بوونی تا و حاڵەتەكانی رشانەوە بەتایبەت لەنێو ئەو كەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشت هەیە، دەستبەجێ سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژ لەدوای رۆژ لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون رووی لە زیادبوونە و رێژەی گیانلەدەستدانیش بەرزدەبێتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان