کوردستانی

ماوەی دوو رۆژە منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ بێسەروشوێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی دوو رۆژە منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ بێسەروشوێنە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت لە دوێنێوە لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ دیار نەماوە ئاماژە بەوەشدەکات گومان دەکرێت کەوتبێتە ناو ئەو رووبارەی کە نزیک ماڵیانە.

بەیار باڵەکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی هەینی رێکەوتی 13ی ئاداری 2020  پێشنیوەڕۆ ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاگادار کرایەوە بەبوونی دیارنەمانی منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ بەناوی (سوهەیب محەمەد) کە خەڵکی گوندی دەربەندە سەر بە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران لە سنووری قەزای چۆمان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ماڵی ئەو منداڵە لە نزیک رووبارێکە و بە وتەی کەسوکارەکەی کە منداڵەکە لە ماڵ چووەتەدەر منداڵێکی دیکەشی لەگەڵ بووە کە تەمەنی لەو گەورەتربووە، بەپێی ئەو پرسیارانەی لە منداڵەکە کراوە گومان دەکرێت محەمەد کەوتبێتە ناو رووبارەکەوە".

بەیار باڵەکی وتی "تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران هەر لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا سەرقاڵی گەڕان و پشکنین و بەدواداچوونن بە درێژایی رووبارەکە بەمەبەستی دۆزینەوەی منداڵەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان