کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرمایەداران و کاسبکارانی شارۆچکەی کەلار بڕیاریاندا بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی نەخۆشخانەی ئاسای شاری سلێمانی.

ئەحمەد حاجی فاتم، ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە لە ئیدارەی گەرمیان کۆمەڵێک لە بازرگان و کاسبکار و سەرمایەدارانی کەلار بڕیاریاندا بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکرد "نەخۆشخانە 70 قەرەوێڵە دەبێت و ناو دەنرێت بە نەخۆشخانەی (قەڵا)، هەروەها ئەمڕۆ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شارەوانی و ئیدارەی گەرمیان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و لیژنەیەک پێکهنرا بۆ جێبەجێکردنی کارەکان".

ناوبراو وتی "5000 مەتر زەویمان وەرگرتووە و لەگەڵ کۆمپانیاکەدا گفتوگۆمان کردووە لە سبەینێوە دەست دەکرێت بە ئیش و کارەکان و تاوەکو 1ی نیسان نەخۆشخانەکە تەواو دەبێت".

وتیشی "نەخۆشخانەکە سەرجەم پێداویستییەکانی تێدا دەبێت، هەروەها خەرجی دروستکردنەکەشی لەلایەن کاسبکاران و سەرمایەدارانەوە دابیندەکرێت".
Qaiwan
Qaiwan