کوردستانی

دابەشکردنی مووچە دوا دەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچە دوا دەکەوێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی سبەی یەکشەممە بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە  ئەو خشتەی موچەیەی راگەیەنرابوو، کە لە رۆژی یەکشەممە 15-3-2020 دابەش بکرێت لەورێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "دابەشکردنی مووچە دوادەخرێت بۆ رۆژانی دواتر، تاکو ئەوکاتەی بەرچاومان رووندەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو سبەی یەکشەممە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش بکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان