کوردستانی

تەواوی كەپر و شوێنە گەشتیارییەكان داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەواوی كەپر و شوێنە گەشتیارییەكان داخران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ ئەوەی رێگری لە چونە دەرەوەی هاوڵاتیان بكرێت تەواوی كەپر و شوێنە گەشتیارییەكان دادەخرێن و لیژنەكان سەرپەرشتی ئەو كارە دەكەن.

ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تەواوی كەپر و شوێنە گەشتیارییەكانی سنورەكە دادەخرێن و لیژنەیەكیش پێكهێنراوە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو كارە".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو كارە لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان كراوە، ئەگەر هاتووچۆ رانەگیرێت و شوێنە گەشتیارییەكان دانەخرێن هەندێك لە هاوڵاتیان گوێ بە هیچ نادەن و دەچنە دەرەوە و قەرەباڵغی دروست دەبێت".

ئارام شوانی هەروەها وتی "بڕیارەكە دەرچووە و هەر شوێن و ناوچەیەكی گەشتیاری پێوەی پابەند نەبێت سزا دەدرێت و غەرامەش دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا رووبەڕووی سزا دەبێت".

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان شارەكان رابگرێت و لە شەوی رابردووەوە چونە دەرەوەی قەدەغە كردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان