عیراقی
یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی لیژنەی داراییئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا یاسای بودجەی گشتیی عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "بە مەبەستی پەسەندکردنی، دوو رۆژ لەمەوبەر لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای بودجەی رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرد ".
باسی لەوەشکردووە "جێبەجێکردنی یاساکە وڵات بەرەو شۆڕشێکی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریی دەبات بەهۆی ئەو پلانە گونجاوەی حکومەت هەیەتی بۆ سێ ساڵی داهاتوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم هێزە سیاسییەکان نایانەوێت روو لە دادگای فیدراڵی بکرێت بۆ تانەدان لە یاسای بودجە بە تایبەتیش سەبارەت بە مادەکانی پەیوەست بە کوردستانەوە، بەوهۆیەی دەستووریی و دادپەروەرانەیە".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووشەممەی رابردوو یاسای بودجەی گشتیی عیراقی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025ی پەسەندکرد.
ر.ع
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووشەممەی رابردوو یاسای بودجەی گشتیی عیراقی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025ی پەسەندکرد.
ر.ع