کوردستانی
لە بارەی كەركوكەوە چەند بڕیارێك دران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی قەیرانەكانەكان لەكەركوك بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەندین بڕیاری دەركرد و لە سبەینێوە هاتووچۆ لە نێوان كەركوك و پارێزگاكانی تری عیراق رادەگیرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی قەیرانەكان "لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیان و دووربوون لە هەر دۆخێكی خراپ، لە رۆژی یەكشەممەوە هاتووچۆ لە نێوان كەركوك و پارێزگاكانی تر رادەگیرێت، هەروەها بازاڕی حەسیرەكە، بازاڕی قۆریە، سەر پەردەكە و دۆمیز و بازاڕی قەڵا دادەخرێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "تەواوی بازگەكان و هێزەكان راسپێردراون كە رێگە نەدەن هاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران بچنە دەرەوە، تەواوی مۆڵەكان دادەخرێن بەدەر لەوانەی خۆراك دەفرۆشن".
باس لەوەشكراوە "چێشتخانەکان تەنها بە خزمەتگوزاری سەفەری خزمەت دەکەن و بەشێوەی فرۆشتن لەناو چێشتخانە رێگە پێدراو نییە و سزای بەدواوەیە".