عیراقی
رێکاری نوێ بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەِڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو لە عیراق رایدەگەیەنێت هەڵمەتەکانیان بەردەوامە تایبەت بە پشتیوانیکردنی دیناری عیراقی لە شوێنە بازرگانییەکان و نیشتەجێبون و شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

حسێن تەمیمی، بەِڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو لە عیراق رایگەیاند "بەردەوام دەبێت لە ھەڵمەتەکانی تایبەت بە پشتیوانیکردنی دیناری عیراقی لە شوێنە بازرگانییەکان، کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبون و شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و رێکاری نوێ دەگرینەبەر".
ئاماژەی بەوەدا "دەبێت لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا کڕین و فرۆشتن بە دینار لەجێگەی دۆلار پەرەی پێبدرێت، لەماوەی رابردووشدا بەڵێننامەیان بە 10 ھەزار خاوەنکار پڕکردووەتەوە کە چیتر نابێت لە مامەڵەکانیاندا دۆلار بەکاربھێنن, بڕیاری تووند دەردەکەن بۆ سزادانی ئەو کەسانەی سەرپێچی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی دەکەن".
س.ر