عیراقی

عیراق رێگەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رێگەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی عیراق رایدەگەیەنێت لیژنەی نەوت و غاز پێشنیازی دوو رێگەی نوێی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان خستووەتە بەردەم وەزیری نەوتی عیراق.

عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "لیژنەی نەوت و غاز پێشنیازی دوو رێگەی نوێی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان خستووەتە بەردەم وەزیری نەوتی عیراق، کە ئەوانیش بریتیین لە ھەناردەکردنی نەوتەکە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە لە رێگای باشوور، لەگەڵ ھەناردەکردن لەڕێگەی ھێڵی عیراق – بانیاس کە بە سوریادا دەڕوات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "عیراق سەرجەم رێگە دیپلۆماسییەکان دەگرێتەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، چونکە راوەستانی ئەو پرۆسەیە رۆژانە بە ملیۆنان دۆلار زیان بە عیراق دەگەیەنێت".

ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراشیکردووە "ئەگەر تورکیا بەردەوامبێت لە دواخستنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەوا عێراق یەکێک لەو رێگایانەی ئاماژەیان پێکرا بەکاردەھێنێت، بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان