عیراقی
سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە دەرچوو هەژماردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵی خوێندن، سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە دەرچوو هەژمار دەکرێن و بڕیارەکەش سەرجەم قۆناغ و بەشەکان دەگرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵی خوێندن، سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە دەرچوو هەژمار دەکرێن و بڕیارەکەش سەرجەم قۆناغ و بەشەکان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق رایگەیاند "سەرجەم خوێندکاران لە سەرجەم قۆناغ و بەش و زانکۆکانمان بە دەرچوو هەژمار دەکرێن و ئەم بڕیارەش بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 دەبێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو خوێندکارانەی گزییان کردووە یان کاری ساختەکارییان کردووە و بەوهۆیەوە لە تاقیکردنەوەکان بێبەشکراون ئەم بڕیارە نایانگرێتەوە و ئەوانە دراونەتە لیژنەی لێکۆڵینەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هۆکاری ئەم بڕیارە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە ئاشکرانەکراوە و تاوەکو ئێستا دیار نییە کە بۆچی ئەم بڕیارەی دەرکردووە.
ر.ع