کوردستانی
فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاگاداریيەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئاگاداریەكدا رایگەیاند، هەموو ئەو عیراقی و بیانیانەی كە لە وڵاتانی ئەوروپی و ئاسیا دەگەڕێنەوە پێویستە ببرێنە كەرەنتینە و بخرێنە ژێر چاودێری پزیشكی.
لە ئاگاداریەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاتووە "ھەموو ئەو عیراقی و بیانیانەی كە لەم وڵاتانەی خوارەوە داغڵی هەرێمی كوردستان دەبن لە كاتی گەیشتنیان بۆ دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەر 30 رۆژ پێش گەشتنیان لەو ولاتانە بووبن ئەوا دوای پشكنینی سەرەتایی، پێویستە ببرێن بۆ كەرەنتینەكان تا تێپەربوونی ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی كردووە".
ئاماژە بەوەشكراوە "وڵاتەكان پێكدێن لەبەلجیكا، هنگاریا، كرواتیا، قبرص، دانیمارك، ئەستونیا، ئەلمانیا، فەرەنسا، یونان، ئەلبانیا، لیتوانیا، لۆكسەمبورگ، مالتا، هولەندا، چیك، پولەندا، پۆرتوگال، رومانیا، سلوڤاكیا، سلوفینیا، فینلاند، ئیسپانیا، سوید،بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، بریتانیا، ئیرلەند، اسكوتلندا، نەرویج، سربیا، مۆنتینیگرۆ، بولگاریا، نەمسا، سویسرا".
باس لەوەشكراوە "ھەموو ئەو هاوڵاتی عێراقی و بیانیانەی كە پێش 30 رۆژ لە گەیشتنیان بۆ دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی لوبنانیان كردبێت دەبرێن بۆ كەرەنتین تا تێپەربوونی ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی كردووە، ئەمە جگە لەو بەیانانەی پێشوو کە بڵاوکراوەتەوە و چەندین ووڵاتی تری تێدایە وەک ئیتاڵیا و صین و ئێران و کۆریای باشوور و یابان و سەنغافورا و تایلند و کوێت و بەحرەین".