کوردستانی
چوار ماڵ قردێلەی سور لە خانوەكانیان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت چوار خێزان كە مامەڵەیان لەگەڵ هاوڵاتییە توشبووەكەی تەوێڵە كردووە قردێلەی سور لە ماڵەكەیان درا.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای وەرگرتنی وردەكاری و لێكۆڵینەوە لەو هاوڵاتییەی تەوێڵە كە توشی كۆرۆنا بووە، دەركەوت پەیوەندی و مامەڵەی لەگەڵ چەند خێزانێك هەبووە لەو ماوەیەدا".
ئاماژەی بەوەشكرد " چوار خێزان لە هەڵەبجە كە مامەڵەیان لەگەڵ كردووە سەرجەمیان قردێلەی سور لە خانوەكانیان دراوە و لە ماڵەكانی خۆیان خراونەتە كەرەنتینەوە".
ئەمڕۆ شەممە تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە یەكەم توشبووی بە كۆرۆنا لە سنوری ناوچەی هەورامان راگەیاند كە هاوڵاتیەكی دانیشتوی تەوێڵەیە.