عیراقی
هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوو حکومەتی ئەنقەرە و بەغدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەڕێوەچوو، ئاژانسی رۆیتەرز هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدەکەی تورکیا و حکومەتی عیراقدا لایەنە تەکنیکییەکانی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێکراون ".
باسی لەوەشکردووە "ناتوانرێت لەمڕۆدا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بدرێت، بەوهۆیەی پێویست دەکات کۆبوونەوە و گفتوگۆی زیاتر بکرێت و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پرسێکی سیاسییە نەک تەکنیکی ".
رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی کەرتی نەوتی عیراقییەوە وتوشیەتی "پێویستە ئەنقەرە بڕە پارەیەک وەک قەرەبوو بداتەوە بە بەغدا و ئەو بڕەش یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، سەبارەت بەم قەرەبووەش لایەنی تورکی دەیەوێت گفتوگۆ و دانوستانی زیاتر بکات ".
ر.ع
ر.ع