عیراقی

فتوایەک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فتوایەک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە دەرکرا
مەودا میدیا - 
 
ئەنجومەنی فیقهی عیراق رایدەگەیەنێت بە هیچ جۆرێک قوربانیکردنی ئاژەڵێک کە سەلمێنراوبێت تای خوێنبەربوونی هەیە دروست نییە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز رایگەیاند "ئەنجومەنی فیقهی عیراق فتوایەکی سەبارەت بە سەربڕینی ئاژەڵە نەخۆشەکان دەرکردووە و داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر بەیاخ بدەنە کلتوری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا".
 
باسی لەوەشکردووە "قوربانیکردن بە مەبەستی نزیکبوونەوەیە لە خودای گەورە و یەکێکە لە رێوڕەسمەکانی خودا، سونەتێکی راستکراوەیە لەلایەن جەماوەرەوە، لە قوربانیکردنیشدا مەرجی سەلامەتی هەیە و هەر کەموکوڕیی و نەخۆشییەک رێگردەبێت لەو قوربانیکردنە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە هیچ جۆرێک قوربانیکردنی ئاژەڵێک دروست نابێت ئەگەر سەلمێنرابوو کە تای خوێنبەربوونی هەیە و بەو هۆیەوە دەبێت پزیشکێکی ڤێتەرنەری پسپۆڕ لە ناوخۆ بپشکنێت تا دڵنیابێتەوە لەوەی ئەو ئاژەڵە هاوردەکراوانە سەلامەتن".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان