عیراقی

ئاماری قوربانیانی كۆچ لە هەرێم و عیراق رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری قوربانیانی كۆچ لە هەرێم و عیراق رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

دەزگای لوتكە تایبەت بە كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماری قوربانیانی رێگەی هەندەرانی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "هەتا ئێستا كۆچ لەلایەن هاوڵاتییانی هەرێم و عیراق بەردەوامیی هەیە".

لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2023 دەزگای لوتكە تایبەت بە ئاوارە و پەنابەران ئاماری قوربانیانی رێگەی هەندەرانی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارە راگەیەندراوەكانیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 11 هەزار و 500 هاوڵاتیی عیراقی كۆچیانكردووە.

لەو 11 هەزار و 500 هاوڵاتییە بەپێی راگەیەندراوەكە، حەوت هاوڵاتیی بوونەتە قوربانیی، پێنج لەوانە گیانیانلەدەستداوە و دوو هاوڵاتییەكەی دیكە بێسەروشوێنن و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەبارەت بە ئامارەكان لە 2015ەوە هەتا ئەمساڵی 2023  كۆی گشتیی 752 هەزار و 323 كۆچبەری عیراقیی بەرەو وڵاتانی هەندەران هەبووە و تێیدا 555 قوربانیی هەبووە، لەو ژمارەیەش 236 كۆچبەر بێسەروشوێنن و 319ی دیكەش گیانیان سپاردووە.

هاوكات بەپێی راگەیەندراوەكەی دەزگای لوتكە، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی كۆچكردنیان هەیە لەلایەن هاوڵاتییانیانەوە، عیراق بە پلەی 12 دێت.

لەلایەكی دیكەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو لەناو عیراق و هەرێمی كوردستان لەئێستادا ژمارەی پەنابەران و ئاوارەكان گەیشتووەتە 928 هەزار و 649 كەس.

هاوكات لەلایەن دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران  حەوت داواكاریی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێم كرا، بەمەبەستی باشتركردنی دۆخی هاوڵاتییان و كەمكردنەوەی زیانە گیانییەكانی كۆچی هاوڵاتییان.



ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان