عیراقی

كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكرا
مەودا میدیا-

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە بڕیارێك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی جێگیركرد و بەپێی بڕیارەكە رێكەوتی 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رێكەوتی 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی  دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو بڕیارە وەك پابەندبوون بە پەیڕەو و پرۆگرامی وەزاریی دەركراوە، كە حكومەتی عیراقیی لەئەستۆی گرتووە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقیش لە تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا دەنگی لەسەرداوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان راگەیاند و ئاماژەی بەوەكردبوو لە خۆئامادەكردندان بۆ رێكخستی كاروبارەكانی پەیوەست بەو بابەتە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان