کوردستانی

سەدان شۆفێر سزادران ئەمڕۆ هاتووچۆیان كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدان شۆفێر سزادران ئەمڕۆ هاتووچۆیان كردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێران مەفرەزەكانیان مۆڵەتی شۆفێریان لە ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێر وەرگرتووە وەك سزایەك.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هاتووە "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تاوەکو ئێوارە زیاتر لە ۲۵۰ موڵەت لەو شۆفێرانە وەرگیراوە کە سەرپچییان کردوە و هاتوونەتە دەرەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "هەر شۆفێرێک کە ئەمڕۆ موڵەتی لێ وەرگیراوە جارێکی تر و لە چوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بێتەوە سەر شەقام ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت".

دوای تێپەراندنی ئەم دۆخەش ئەو شۆفێرانەی سەردان دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان جگە لەوەی سزای دارای دەدرێن دەنێردرێن بۆ هاتوچۆی ناوشار بەمەبەستی هێنانی ئەستۆپاکی وە هەر سزایەکی پێشتری لە سەر بێت دەبێت بڕی ئەو سزایانە بدات بە سزا نوێ یەکەشیەوە ئەو کات مۆڵەتەکەی دەدرێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan