عیراقی

شێوازی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكاندا گۆڕانكاریی تێدادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 شێوازی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكاندا گۆڕانكاریی تێدادەكرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق كە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، شێوازێكی نوێی دەنگدان پەیڕەوبكرێت.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، لە رێكارەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ 2023 ئەنجامبدرێت، جیاوازیی هەیە بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر دەنگدەر پاڵێوراوەكانی هەڵدەبژارد، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدەر پێویستە هەم بەربژێر هەڵبژێرێت هەم لیستی بەربژێر.

لەوبارەیەوە ئەوە روونكراوەتەوە، ئەگەر دەنگدەر لیستێكی هەڵبژارد و هیچ بەربژێرێكی هەڵنەبژارد ئەوكاتە دەنگەكە دەڕوات بۆ لیستەكە و هەژماردەكرێت، بەڵام ئەگەر بەربژێرێكی هەڵبژارد و هیچ لیستێكی هەڵنەبژارد ئەو دەنگە هەژمار ناكرێت بە پووچەڵ تۆماردەكرێت.

رێكەوتی  20ی حوزەیرانی 2023 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراقرایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رێكەوتی 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی  دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان