عیراقی

نەیویست براكەی خۆی بكوژێت، بەھەڵە خۆی كوشتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەیویست براكەی خۆی بكوژێت، بەھەڵە خۆی كوشتی
مەودا میدیا-

لە رووداوێكی دەگمەندا،گەنجێك كاتێك دەبینێت براكەی دەیەوێت خۆی بكوژێت، تەقەی لێدەكات و سەرەنجام خۆی بەهەڵە دەبێتە بكوژی براكەی.

لە رۆژئاوای شاری سەماوە، ناوەندی پارێزگای موسەننای باشووری عیراق گەنجێك بە دەستی براكەی دەكوژرێت، لەكاتێكدا براكەی ویستوویەتی رێگریی لێبكات "خۆی نەكوژێت".

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەو پارێزگایە رایگەیاندووە، لەكاتێكدا گەنجێك ویستوویەتی رێگری بكات لە براكەی خودكوژیی ئەنجامبدات، بە هەڵە تەقەی لێدەكات و خۆی دەبێـتە بكوژی براكەی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رووداوەكە لەناو ماڵی خۆیاندا بووە و پاش ئەوەی گەنجەكە لەجیاتی رێگریكردن لە خودكوژییەكەی بەهەڵە تەقەی لە براكەی كردووە و كوشتوویەتی، ویستوویەتی خۆی بكوژێت بەڵام سەركەوتوو نەبووە و بە برینداریی گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە.

باسی لەوەشكردووە، لەئێستادا جەستەی كوژراوەكە لە پزیشكی دادییە و رێكاری یاسایی بەرامبەر براكەی گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامییان هەیە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان