کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی، هاوڵاتیانی به‌ڕ‌ێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ رێكاری نوێ له‌شاری سلێمانی ده‌گیرێته‌به‌ر و داواكارین هه‌مولایه‌ك پابه‌ندبن پێوه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارین رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگرینه‌به‌ر.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە "كردنه‌وه‌ی دوكانی نانه‌واخانه‌ و فڕنی سه‌مون و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌ و دوكانی سه‌وزه‌ و میوه‌، دلیڤه‌ری و گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ ماڵه‌كان رێگه‌پێدراوه".

هەروەها "هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌پیاده‌ به‌مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستی ته‌نها له‌ سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیاندا ده‌بێت، بۆ كڕینی پێداویستی‌ مۆڵه‌تی شۆفێری و سه‌نه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه"‌.

باس لەوەشكراوە " ته‌نها رێگه‌ به‌ هاتووچۆكردنی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و شاره‌وانی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌پێدراون،گه‌یاندنی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان رێگه‌پێدراوه‌".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان