عیراقی
حاجیانی عیراق بە پارە خەڵات دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەرجەم حاجیانی وڵاتەكە ئەمساڵ بڕەپاریەك وەك خەڵات وەردەگرن.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ هەینی 23ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند؛ لەسەر پێشنیاری سەرۆكی دەستەكە سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕە پارەیەكی وەك خەڵات بۆ حاجیان بڕیارداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی ئەو بڕیارە سەرجەم حاجیانی عیراقی ئەمساڵ بڕی 700 ریاڵی سعودی وەردەگرن بۆ هەر حاجییەك، ئەوەش دووەمین ساڵی لەسەریەكە بڕیاری لەو شێوەیە بۆ حاجیان بدرێت.
روونیشكراوەتەوە، ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی ئاسانكارییە بۆ میوانانی ماڵی خودا لەمیانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەكاتێكدا لە سعودیە نرخی خواردن و كەلوپەل بە گشتی بەرزبووەتەوە.
هاوكات بۆ دابەشكردنی پارەكە، چەند لیژنەیەك تایبەتكراون لە سعودیە بەمەبەستی گەیاندنی ئەو بڕەپارەیە بە حاجییەكان لەو هۆتێل و میوانخانانەی تێیدا دەمێننەوە.
ژ.ع