گشتی

بەهۆی ئەوەی 26 هاوڕێی لەسێدارەدا سزای زیندانییەكەی كەمكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی ئەوەی 26 هاوڕێی لەسێدارەدا سزای زیندانییەكەی كەمكرایەوە

مەودا میدیا-

زیندانییەك لە گرتووخانەیەكی بەنگلادیش، ماوەی چوار ساڵ و چوار مانگ لە سزای زیندانیكردنەكەی كەمكراوەتەوە پاش ئەوەی 26 هاوڕێی خۆی لە گرتووخانەكە لەسێدارەداوە.

ساڵی 1991 شاهژاهان بوییان بە 42 ساڵ زیندانیی سزادراوە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی كوشتن، بەڵام چوار ساڵ و چوار مانگ لە سزاكەی كەمكراوەتەوە بەهۆی ئەوەی هاوكاربووە لە پرۆسەی لەسێدارەدانی 26 زیندانیی دیكە، كە لە هەمان گرتووخانە هاوڕێی بوون و زیندانیی بوون.

بەپێی زانیارییەكان، بۆ لەسێدارەدانی هەر زیندانییەك دوو مانگ لە سزاكەی كەمكراوەتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە بە لەبەرچاوگرتنی هەماهەنگیكردنی لە پرۆسەكانی چاكسازیی ناو زیندان سزاكەی بۆ 10 ساڵ كەمكراوەتەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆكە كرتە لەم نووسینە بكە
شاهژاهان تەمەنی 74 ساڵە لە زیندانیی ناوەندی داكا لەكاتێكدا خۆی زیندانیی بووە پاش ئەوەی بەرپرسانی زیندانییەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە دەتوانێت پرۆسەی لەسێدارەدان ئەنجامبدات، دەستیكردووە بەو كارە لە زیندان و بەوهۆیەوە توانیویەتی ماوەی سزاكەی كەمبكاتەوە.

لەوبارەیەوە شاهژاهان دەڵێت "ئەگەر من ئەوانم هەڵنەواسیایە، كەسێكی دیكە منی لەسێدارەدەدا، هەرچەندە هاوسۆزیشم هەبێت بۆیان بەڵام دەبوایە بمكردایە، خۆ من بڕیارەكەم بۆ نەداون، دەسەڵاتیش فەرمانی كردووە من لەسێدارەیان بدەم".

بەنگلادیش یەكێكە لەو كەمینە وڵاتانەی جیهان كە بڕیاری لەسێدارەدان جێبەجێدەكات بە هەڵواسین.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان