عیراقی

بە فەرمی یاسای بودجە چووە بواری جێبەجێكردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە فەرمی یاسای بودجە چووە بواری جێبەجێكردن
مەودا میدیا-

یاسای بودجە كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە كۆی دەنگ بڕیاری لەسەردرا، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمیی چووە بواری جێبەجێكردن.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق بڵاوکرایەوە و بەوپێیە پێویستە سەرجەم بڕگە و مادەكانی جێبەجێبكرێن.

بەپێی یاساكە ئەوەی تایبەتە بە هەرێمی كوردستان، پێویستە مانگانە بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە رادەستی ناوەند بكرێت، لە بەرامبەریشدا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێویستە هاوتابكرێت بە مووشەی مووچەخۆرانی عیراق.

بەپێی یاسا بەركارەكانی عیراق، یاسای بودجەی عیراق كە تایبەتە بە سێ ساڵ، لە كانوونی دووەمی 2023ەوە بەركارە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان