عیراقی

نەتەوە یەكگرتووەكان: كێشەی"تەقینەوەی دانیشتوان" لە عیراق نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوە یەكگرتووەكان: كێشەی"تەقینەوەی دانیشتوان" لە عیراق نییە
مەودا میدیا-

راوێژكاریی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق رایدەگەیەنێت، لەئێستادا وڵاتەكە كێشەی "تەقینەوەی دانیشتوان"ی نییە و رێژەی گەشەی دانیشتوان لە دابەزیندایە.

مەهدی عەلاق، راوێژكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری دانیشتووان لە عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند "ئێستا لە عیراق تەقینەوەی دانیشتووان بوونی نییە" و جەختیكردەوە پێویستە بابەتییانە رووبەڕووی ئەو دیاردەیە ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ یەكەمینجار تێكڕای گەشەی دانیشتووان لە عیراق دابەزیوە و بۆ نزیكەی لەسەدا 2.5، لەكاتێكدا پێنج ساڵ لەمەوبەر ئەو رێژەیە 3% بوو.

ئەو بەرپرسە لە نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی، رێژەی منداڵبوون لەناو ژنانی عیراق لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا بەرزووەوە بەشێوەیەك تێكڕا حەوت منداڵیان دەبوو، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە گەیشتووەتە 4.3 منداڵ.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان