عیراقی

هۆشداریی دەدرێت لە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی دەدرێت لە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، پێدەچێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق بكەوێتە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو.

غەزەنفەر بەتیخ، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هاوپەیمانیی فەتح لەمیانی لێدوانێكیدا ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند "لەنێوەندی كێشمەكێشە سیاسییەكاندا ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەیە".

بەتیخ وتیشی، ئێمە ئەو پێشبینییەمان هەیە و هەمووان سەرقاڵ دەبن بە بودجەی گشتیی و داهات و پارە لەنێوان حزبە سیاسییەكان و سوننە و شیعە دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەنها بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو رێككەوتنەیە كە كراوە تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران كە لە بەرنامەی حكومەتدایە.

راشیگەیاند، حكومەت هەوڵدەدات چوار ساڵی تەواو بمێنێتەوە و بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بۆ بەڕێكردنە، بۆیە دەكرێت هەڵبژاردنەكان بكەوێتە مانگی چواری ساڵی داهاتوو.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان