کوردستانی
پارێزگای هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا سەرجەم شۆفێرانی شاری هەولێر ئاگادار دەكاتەوە، كە سەرپێچی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆی وەزارەتی ناوخۆ نەكەن.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی وەزارەتی ناوخۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیلەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ 7 ئۆتۆمۆبێلییان دەست بەسەردا گرتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ 7 ئۆتۆمۆبێلییان دەست بەسەردا گرتووە".