عیراقی
پەرلەمانتارێك: كورد هیچ جووڵەیەكی نییە بۆ تانەدان لە یاسای بودجە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لایەنە سیاسییەكانی كورد هیچ جووڵەیەكیان نییە بۆ تانەدان لە یاسای بودجە پەیوەست بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ میدیای عیراقی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، هەتا ئێستا هیچكام لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم هەنگاویان نەناوە بۆ تانەدان لەو مادە و بڕگانەی یاسای بودجە كە پەیوەستە بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر حزبەكەی خۆی بڕیارێكی هەبووە بۆ تانەدان لەو مادە یاساییانەی بودجە كە لیژنەی دارایی پەرلەمان دەستكاریی كردوون بەهۆی لێكتێنەگەیشتنی كوتلە سیاسییەكان، بەڵام ئەو هەنگاوەی نەناوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەشێك لە سیاسەتڤان و پەرلەمانتارانی كوردستانی لە عیراق چەندینجارە هۆشداریی دەدەن لە هەندێك بڕگە و مادەی یاسای بودجەی عیراق كە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە كورد ئەگەر تانەیان لێنەدرێت و چاكسازییان تێدانەكرێت.
ژ.ع