عیراقی
سودانى لەبارەی یاسای بودجەوە هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق سەبارەت بە بڕگە و مادە دەستكاریكراوەكانی یاسای بودجە هۆشدارییدا و راشیگەیاند، هیچ بەهانە و بیانوویەك لەبەردەم وەزیرەكاندا نەماوە.
لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند "پاش جێگیربوونی یاسای بودجە چیدیكە هیچ بەهانە و بیانوویەك لەبەردەم وەزیرەكاندا نەماوە و پێویستە كارەكان بە تەواوی جێبەجێبكرێن".
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لەسەر وەزیرەكان گوێگری هاوڵاتییان و دەنگە نیشتیمانییەكان بن بۆ وەستانەوە لە رووی گەندەڵكاران و جەختیشیكردەوە "پێویستە كاربەدەستان لە وەزارەتەكان بەردەوام ئامادەبن لە كاری رۆژانەیان".
هاوكات سەبارەت بە یاسای بودجە بۆ ساڵەكانی 2023، 2024 و 2025 سودانی وتی "چاو بەو مادە و بڕگانەدا دەخشێنینەوە كە دەستكارییان كراوە و گۆڕانكارییان تێدا ئەنجامدراوە".
ئەوەش لەكاتێكدایە، داوادەكرێت لایەنە كوردستانییەكان لە دادگای فیدراڵی تانە بدەن لە هەندێك لە بڕگە و مادە دەستكاریكراوەكانی یاسای بودجە بەهۆی ئەوەی زیانی بۆ كورد تێدایە.
ژ.ع