عیراقی

وادەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق وادەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە رادەگەیەنێت و دەڵێت "تەنها یەك هەنگاوی ماوە".

لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 8ی تەمموزی 2023 رایگەیاند "پاش بڵاوبوونەوەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمیی عیراق، كاری پێدەكرێت پاش راگەیاندنی زانیارییەكانی جێبەجێكردن لەلایەن وەزارەتی دارایی".

ئاماژەی بەوەشكردووە، یاساكە دوای دەركردنی زانیارییەكان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە جێبەجێدەكرێت بۆ ئەوەی رێكارەكانی خەرجكردنی پارە بەپێی ئەو مادە و بڕگانە بێت كە لە یاساكەدا هاتووە.

وتیشی، تەواوی خەرجییەكانی بودجە پەیوەست بە پرۆژە ستراتیجییەكان لە چاوەڕوانی دەركردن و راگەیاندنی زانیارییەكانی جێبەجێكردندایە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەردەچێت، ئەو هەنگاوەش پاش بڵاوكردنەوەی یاساكە دێت لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق.

جەختیشكردەوە هەتا ئێستا یاسای بودجە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و هیچ كارێكی خەرجكردنیش ئەنجامنەدراوە لە چوارچێوەی یاساكەدا.

ژ.ع

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان