عیراقی
وەرزی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە 8ی تەموزی 2023 پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی دێت و سبەینێ کۆبوونەوەکان دەستپێدەکاتەوە و پەرلەمان خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە دەکات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەریەک لە لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پلانی خۆیان هەیە بۆ ئەم وەرزی یاسادانان و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دەنگی لەسەر بکرێت".
لە رۆژی 9ی حوزەیرانی 2023 پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد بۆ 9ی تەموزی 2023 و سبەینێ دەوامی ئاسایی لە پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە.
س.ر