عیراقی
وادەی ناردنی بەشەبودجەی پارێزگاكان رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان وادەی دیاریكردن و ناردنی بەشەبودجەی تەرخانكراوی پارێزگاکانی راگەیاند.
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەمیانی لێدوانێكیدا ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەمموزی 2023 راگەیاند "لە بەدواداچوونەكانمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بەشەبودجەی تەرخانكراو بۆ پارێزگا و وەزارەتەکان دەستپێدەكەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، یەکشەممەی داهاتوو بەپێی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023 و ناردنی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایە و خشتە و دەقەکانی كە لەسەریان رێككەوتن ئەنجامدراوە، بەشەبودجەی تەرخانكراوی پارێزگاكان دەستپێدەكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی، ئەنجوومەنی نوێنەران بەدواداچوونێکی وردی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە، سەرەتا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن و سەرۆکی لیژنەکانەوە بەپێی لێهاتوویی هەر یەكێكیان و بەپێی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەو رێكارانە دەستپێدەكەن.
باسی لەوەشكرد، لیژنەی دارایی یەكەمین لایەنی پەیوەندیدارە پەیوەست بە چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاسای بودجە و ئەوەش بڕی تەرخانكراوی یاسای پاڵپشتیی باری لەناكاو دەگرێتەوە كە بڕەكەی 25 ترلیۆن دینارە و ساڵی 2022 تەرخانكراوە بەڵام ئەمساڵی 2023 خەرجدەكرێت لەپێناو گەرەنتیكردنی سەلامەتیی جێبەجێكردنی بودجە و مادەكانی و رێگرتن لە هەر حاڵەتێكی گەندەڵیی.
ژ.ع