عیراقی

ئاماری دانیشتووانی هەرێم و عیراق راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری دانیشتووانی هەرێم و عیراق راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لە رۆژی جیهانیی دانیشتواندا، هەریەك لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق و دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ژمارەی دانیشتووانیان بڵاوكردەوە و بەپێی داتاكان 43 ملیۆن دانیشتوو لە عیراق هەن و شەش ملیۆن لەو ژمارەیەش دانیشتووانی هەرێمی كوردستانن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی تەمموزی 2023 دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەكانیان پێشبینیدەکرێت ژمارەی دانیشتووان لە هەرێم بگاتە 6,556,752 (شەش ملیۆن پێنج سەد و پەنجا و شەش هەزار و حەوت سەد و پەنجا و دوو کەس) بۆ ساڵی 2023 کە دابەشبووە لەنێوان دوو رەگەز، نێر 3,296,240 و مێ 3,260,514.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش، ژمارەی دانیشتووانی عیراق بۆ ئەمساڵی 2023 بە 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس مەزەندەکراوە، لەو ژمارەیە رێژەی نێر 50.5% و رێژەی مێ 49.5%ی کۆی دانیشتووان پێكدێنن.

هاوكات لە هەرێم 78،,4%ی دانیشتووان شارنشین و 21,6% گوندنشین پێكدێنن، رێژەی گەشەی دانیشتووانیش بۆ ساڵی 2023 دەخەمڵێندرێت بە 2%، لە لایەكی دیكەوە، بەپێی ئامارەكانی پلاندانانی عیراق، رێژەی گەشەی دانیشتوان 2,5% دەبێت.

پێشبینیشدەکرێت، عیراق بچێتە قۆناغی چوارەمی گواستنەوە دیمۆگرافییەکان لە رووی دانیشتووانەوە  کە تێیدا رێژەی منداڵبوون کەمدەبێتەوە بۆ ئاستی جێگرەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان