عیراقی

بەشێک لە بڕگەکانی یاسای بودجەی ‌عیراق هەڵوەشێندرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە بڕگەکانی یاسای بودجەی ‌عیراق هەڵوەشێندرایەوە
مەودا میدیا-

دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق بە بڕیارێک جێبەجێکردنی ژمارەیەک مادەی یاسای بودجەی گشتی راگرت کە لەلایەن حکومەتەوە تانەیان لێدراوە. 

بەپێی نووسراوێک کە رۆژی 26ی حوزەیرانی 2023 دەرکراوە و واژۆی قاسم سەحیب، بریکاری یاسایی سەرۆک وەزیرانی عیراقی لەسەرە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق، سکاڵای لە دژی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار کردووە، لە بەرانبەر گۆڕانکاری لە 12 مادەی نێو یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025. 
 
ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت سەرۆک وەزیرانی عیراق لە دادگەی فیدراڵیی عیراق سکاڵای لە دژى 12 مادەی نێو یاسای بودجەی عیراق تۆمار کرد و داوا دەکات بەشێوەیەکى کاتى جێبەجێکردنى ئەو مادانە رابگیرێن تاوەکو سکاڵاکە یەکلایی دەبێتەوە.

بە پێی بڕیاری دادگا ئەم بڕگانەی ناو یاسای بودجە کە دەستکاریکراون هەڵوەشێندراونەتە، بریتین لە:

 مادەی ((28/ چوارەم: ا - ب)، (57/ یەکەم-ج)، (65/ دووەم)، (70/ دووەم)، (71) و (75) لە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2023 (بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025) تا ئەو داوا دەستوورییەی کە لەبەردەم ئەم دادگایە تۆمارکراوە بۆ تانەدان لەدەستووریبوونی خۆی کە لە ژمارە (153/فیدراڵی/2023) تۆمارکراوە یەکلایی دەبێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان