کوردستانی
قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی دوو رۆژە هاتووچۆکردن لە ناوخۆی شاری سلێمانی و هەولێر راگیراوە بەرپرسانی شاری سلێمانیش باس لەوە دەکەن کە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی گشتیی پابەندی رێنماییەکان بوون، هەروەها لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەکەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت "چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین".
کاروان سدیق، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوازێکی گشتیی هاوڵاتییان پابەندی یاسا و رێنماییەکان بوون، بەڵام دوێنی زیاتر لە 250 شۆفێر سەرپێچیان کردبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بێتوو کاتی قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە ئێمە هاوشێوەی ئەم دوو رۆژە بڕیارەکان جێبەجێ دەکەین".
هاوکات، لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێک لە شۆفێران سزا دراون لەبەر ئەوەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون و تاوەکو 12:00ی ئەمشەو هاتووچۆ راگیراوە".
سەبارەت بە درێژکردنەوەی کاتی قەدەغەکردنی هاتووچۆ وتی "ئێمە چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەوان هەر بڕیارێک بدەن ئێمە جێبەجێی دەکەین".
وتیشی "ئێمە پێمان باشە هاوڵاتییان لەماڵەکانی خۆیاندا بمێنەوە، هەروەها ئەگەر ئەم بڕیارەش درێژنەکرێتەوە ئەو شوێنە گشتییانەی کە زۆر قەرەباڵغە هاتووچۆی تێدا رادەگیرێت".
هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، کە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەدرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی سنووردار درێژبکرێتەوە.