عیراقی
گەورەتۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق، دەستگیركردنی یەكێك لە گەورەتۆمەتبارانی رێكخراوی تێرۆریستی داعشی لە سلێمانی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەكەی هەواڵگریی عیراق، توانیویانە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی، (ئەبو جەمال) کە پۆستی "دادوەری شەرعی"ی لە ریزەکانی "داعش" هەبووە دەستگیربكەن.
ئەوەش روونكراوەتەوە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و بەدواداچوونی مەیدانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق ئەکاب حەمەد نیجریس دالی كە نازناوی (ئەبو جەمال)ی هەبووە دەستگیردەكات كە لە ناوچەكانی دوورگەی حەترا و شاخەکانی مەخموور لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەمیری داعش بووە و پۆستی "دادوەری گشتیی شەرعیی دەوڵەتی دیجلە"ی هەبووە لە ریزەكانی رێكخراوەكە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەبو جەمال" چەندین فەتوای دەرکردووە کە هاندەر بووە بۆ بەئامانجکردنی هێزە ئەمنییەکان و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن، ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیرکراوەکە لە ساڵی 2017 دا بەرەو ناوچەکانی سوریا هەڵهاتووە و لەوێشەوە رووی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "داعش" کردووە.
ئەوەش هاتووە، لە ساڵی 2023 بە دزییەوە هاتووەتەناو خاکی عیراق و پاشان چووەتە شاری سلێمانی، دواتر بە هاوکاریی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆر لە پارێزگای سلێمانی و بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراوە.
ژ.ع