خولەکانی جیهان

سێ رێگا هەیە بۆ ئەوەی خەونەکەی بێرناردۆ سیلڤا بێتە دی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رێگا هەیە بۆ ئەوەی خەونەکەی بێرناردۆ سیلڤا بێتە دی
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی کردەوە کە ئەستێرەی پورتوگالی بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی خەونی ئەوەی هەیە لە ماوەی داهاتوودا بڕوات بۆ یەکێک لە یانە گەورەکان

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی دەڵێت: بێرناردۆ خەون بە بەرشەلۆنەوە دەبینێت، هەرچەندە پرۆسەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا ئاڵۆزە.

سەرۆک خوان لاپۆرتا و راهێنەری چاڤی هێرناندێز و بریکاری یاریزانەکە جۆرج مێندێس هەوڵدەدەن چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.

ئەو گوتیشی: یاریزانەکە خەون بەوە دەبینێت کە دراسێکی بەرشەلۆنە لەبەر بکات، ئەوەندەش کە ئاگاداری هەموو جووڵەکانی بوو بۆی و هەموو پێشنیارەکانی راگرت بۆ ئەوەی چاوەڕێی ئەوە بکات کە چی روودەدات لە دانوستانەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرشەلۆنە دەیەوێت سیلڤای تەمەن 28 ساڵ بە گرێبەستێکی سێ ساڵی لەگەڵ خۆی بهێنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە یاریزانە پورتوگالیەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێیان هەبێت.

بێرناردۆ گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر سیتی هەیە کە تا هاوینی 2025 بەردەوام دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە