کوردستانی

حكومەتى هەرێمی كوردستان هەڵەیەكی بەرانبەر هەڵەبجە كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتى هەرێمی كوردستان هەڵەیەكی بەرانبەر هەڵەبجە كرد
مەودا میدیا-

بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتووچۆ لە سلێمانی و هەولێر راگەیەندراوە بەڵام ئەو بڕیارە بۆ هەڵەبجە نییە.

ئەو بڕیارەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە حاڵەتی توشبووی كۆرۆنا هەیە و چەندین كەسیش گومانیان لەسەرە.

هەروەها پارێزگای هەڵەبجە بە درێژایی سەدان كیلۆمەتر هاوسنورە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و چەندین مەرزی نافەرمی لەسەرە، بەڵام بڕیارەكە پارێزگای هەڵەبجەی نەگرتوەتەوە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ كە بۆ 72 كاتژمێری تر درێژكراوەتەوە.

ئەو نوسراوەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكدایە كە لە نوسراوەی پێشووتری بە هەمان شێوە ناوی هەڵەبجە نەهاتبوو بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دواتر بەرپرسانی هەڵەبجە خۆیان رایانگەیاند كە ئەو قەدەغەی هاتووچۆیە پارێزگای هەڵەبجەش دەگرێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان