خولەکانی جیهان

راهێنەری هیلال نهێنیەک دەدرکێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راهێنەری هیلال نهێنیەک دەدرکێنێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

جۆرج عیسا، راهێنەری ئێستای هیلالی سعودی، پێی وایە رۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە گواستنەوەی ئاردا گولەری تورکی بۆ ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی ئێستادا.

عیسا لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی" وتی: بەهۆی منەوە، ئاردا گولەر سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوە بۆ ریال مەدرید و ئەویش ئەوە دەزانێت.

گولەر دەرفەتی ئەوەی هەبوو تواناکانی خۆی نیشان بدات، چونکە کاتی پێویستم پێدا لە کاتی گونجاودا لە یارییەکانی گونجاودا، من دڵخۆشم کە فێرم کرد چۆن بە باشی یاری تۆپی پێ بکات

جێی ئاماژەیە کە عیسا بەڕێوەبەری تەکنیکی فێنەرباخچە بووە و لە وەرزی (2022-2023) راهێنەری گولەری گرتە ئەستۆ.

ئەستێرەی پێشووی یانەی فێنەرباخچە گولەر نزیک بووەوە لە گواستنەوە بۆ بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی رازی بوو لەسەر هەموو وردەکارییەکان لەگەڵ دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی بلوگرانا، کە بە تایبەتی گەشتی کرد بۆ مۆرکردنی گرێبەستەکە.

بەڵام لێدانەکەی مێرینگی لە رووبەڕووبوونەوەی رکابەری نەریتی هات بە کۆتایی هێنان بە مامەڵەکە بە خێراییەکی شێتانە.

بەڵام مێرینگی رکابەرە نەریتییەکانی بە خێرایییەکی شێتانە مۆر کرد و ئەو یاریزانەی نازناوی "مێسی تورکیا"ی لێنا بوو بە پێنجەم گرێبەستی ریال مەدرید لەم هاوینەدا، دوای فران گارسیا، براهیم دیاز، جود بێلینگهام و جوچیلۆ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە