خولەکانی جیهان

پاریس سانجێرمان چاوی لەسەر یۆڤانتوسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سانجێرمان چاوی لەسەر یۆڤانتوسە
مەودا میدیا- سەباح خضر

یانەی پاریس سان جێرمان نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی یۆڤانتۆس لەم هاوینەدا.

تۆڕی فۆت مێرکاتۆی فەڕەنسی پشتڕاستی کردەوە کە پی ئێس جی لەگەڵ هێرشبەری یانەی یوڤێنتوس دوشان ڤلاهۆڤیچ رێککەوتووە لەسەر بڕگەیەکی مووچەی ساڵانە.

ڤالڤێردی رازی بوو ساڵانە 11 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت جگە لە هاندەری دارایی دیکە.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە گرێبەستەکە بۆ هێرشبەرە سڕبییەکە پشتگیری تەواوی لویس ئینریکی راهێنەری نوێی یانەی پاریس دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە تەنها یەک هەنگاو ماوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە، ئەویش ئەوەیە کە یانەی پاریس لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەکەیدا گفتوگۆ دەکات بۆ کەمکردنەوەی نرخی فرۆشتنی گرێبەستەکەی.

ڤلاهۆڤیچ (تەمەن 23 ساڵ) درێسکی یۆڤانتۆسی لەبەرکرد بۆ وەرز و نیوێک، کاتێک لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 لە فیۆرینتۆناوە چووە ئەو یانەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە