کوردستانی

لەسلێمانی باس لە هەڵكەندنی گۆڕ بۆ توشبووانی كۆرۆنا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسلێمانی باس لە هەڵكەندنی گۆڕ بۆ توشبووانی كۆرۆنا دەكرێت
مەودا میدیا-

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی سە‌رجە‌م ئە‌و ھەواڵ و دەنگۆیانە بە‌درۆ دە‌خاتە‌وە‌ كە باس لە ھە‌ڵكە‌ندنی چە‌ند گۆڕێك دەكات لە‌ گۆرستانی نوێی شاری سلێمانی بۆ تووشبوانی نە‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی هاتووە "لێرەوە بۆ ڕایگشتی بڵاویدەكەینەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدا نییە و ناڕاستن، ئەو هەواڵانەش چەند پەیج و ئەكاونتێكی نا بەرپرسیار دروستیان كردووە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان و دروستكردنی پشێووی و ترساندنی هاوڵاتییان".

باس لەوەشكراوە "بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ لە‌سە‌ر زاری دڵسۆزانی تە‌ندروستی سلێمانییەوە پێتان رادەگەیەنین كە خۆشبەختانە ھە‌واڵە‌كان دڵخۆشكەرن و ژمارە‌ی تووشبوان زۆر كەمەو ئەوانەشی پێشتر تووشی ڤایرۆشەكە ببوون ئێستا تەندروستییان زۆرباشەو بەرەو چاكبوونەوە هەنگاودەنێن".
Qaiwan
Qaiwan