خولەکانی جیهان

لە مەراسیمی ناساندنی میسی چی روویدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مەراسیمی ناساندنی میسی چی روویدا؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

هۆکارێکی سەرنجڕاکێش رێوڕەسمی پێشکەشکردنی میسی لە میامی سەرسام دەکات.

ئینتەر میامی رووبەڕووی هۆکاری سەرنجڕاکێشی ئەمریکا بووەوە و کۆنسێرتەکەی سەرلێشێواند بۆ پێشکەشکردنی ئەستێرەی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی کە بەیانی رۆژی دووشەممە لە فلۆریدا بەڕێوەچوو.

یانە ئەمریکییەکە دوو یاریزانی لیۆنێل میسی و سێرجیۆ بوسکێتسیان لەبەردەم خەڵکێکی زیاتر لە 10 هەزار بینەر پێشکەش کرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئینتەر میامی ناچاربوو کۆنسێرتەکە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر دوابخات بەهۆی خراپی کەشوهەواوە.

یانەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: سەلامەتی میوانەکانمان ئەرکی سەرەکی ئێمەیە، ئەگەر تۆ لە یاریگا بیت، تکایە لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بمێنەوە و ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" رایگەیاند: کە ئەو هەوادارانەی کە ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون ناچارکراون لە چادردا بمێننەوە بۆ رزگاربوون لە بارانێکی زۆر و هەورەتریشقە.

کەشوهەوای خراپ نەبووە هۆی ئەوەی هاندەرانی ئەمریکا بە شێوەیەکی زۆر ئامادەبن لە ستاندەکان و لە دەرەوەی دیوارەکانی یاریگاکە.

رێوڕەسمەکە بە چوونە ژوورەوەی بوسکێتس دەستی پێکرد، کە لە لێدوانێکیدا بۆ هەوادارانی وتی: خۆشحاڵم کە یاریزانێکم لە ئینتەر میامی، سوپاس بۆ هەمووان و بەم زووانە دەتانبینمەوە.

دەیڤد بێکام، یەکێک لە خاوەنی یانە ئەمریکییەکە وتی: زۆر خۆشحاڵم کە بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانتان ناساندم کە نوێنەرایەتی ئینتەر میامی دەکات، دەزانم خەڵکی فلۆریدا خۆشحاڵ دەبن بەوەی لێرەن سڵاو لیۆ.

مێسی لە وتارەکەیدا وتی: زۆر بە پەرۆشم و زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، سوپاسی هەموو بەرپرسان دەکەم، کەش و هەواکە زۆر سەرنجڕاکێشە و دەمەوێت کارێکی سەخت بکەم بۆ یارمەتیدانی تیمەکەم بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و بەشداریکردن لە گەشەکردنی ئەم یانەیە.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو: لەسەر ئاستی تایبەتی، هیچ گومانم نییە کە من و هاوڕێکانم هەموو هەوڵێک دەدەین، زۆر دڵخۆشم کە ئەم پڕۆژەیەم هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەم لێرە بم، دڵنیام شتی مەزن روودەدات، سوپاس بۆ هەمووتان.











Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە