خولەکانی جیهان

واڵکەر چاوەڕێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


واڵکەر چاوەڕێ دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی کایل واڵکەر چاوەڕێی کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ راهێنەری یانەکە پێپ گواردیۆلا بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵدەدات لەم هاوینەدا واڵکەر لە ریزەکانیدا ببینێت، بۆ ئەوەی پێگەی پشتی راست بەهێز بکات.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، بایەرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتنێک لەگەڵ واڵکەر بۆ واژۆکردنی گرێبەست، بەڵام بەبێ رێککەوتن لەگەڵ مانچستەر سیتی.

شارەزای بازاڕی گواستنەوەی ئەوروپا فابریزیۆ ڕۆمانۆ رایگەیاند: واڵکەر هەفتەی داهاتوو قسە لەگەڵ پێپ گواردیۆلا دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی بدات.

رۆمانۆ وتیشی: واڵکەر لەگەڵ گواردیۆلا قسە دەکات کاتێک مانچستەر سیتی دەگەڕێتەوە بۆ مەشقی پێش وەرز.

رۆمانۆ روونیکردەوە کە ئەو گفتوگۆیە زۆر گرنگ دەبێت پێش بڕیاری کۆتایی یاریزانەکە، ئایا بمێنێتەوە یان یانەکە جێبهێڵێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان