خولەکانی جیهان

مان سیتی دەیەوێت گورزێکی کوشندە لە بەرشەلۆنە بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مان سیتی دەیەوێت گورزێکی کوشندە لە بەرشەلۆنە بدات
مەودا میدیا- سەباح خضر

یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە واژۆ بکات کە لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ کەتەلۆنییەکان بووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی، مانچستەر سیتی پێشنیارێکی گەورەی داوە بە ئەلێخاندرۆ باڵدی پاڵەوانی چەپی بەرشەلۆنە و زۆر بەرزتر لەوەی لە ریزەکانی بلوگرانا بەدەستی دەهێنێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری رۆژنامەکە ئاشکرا بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا، باڵد نایەوێت کامپ نۆ جێبهێڵێت و هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە، چونکە دەزانێت گرنگییەکەی لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ جێهێشتنی جۆردی ئەلبا زیاد دەکات.

هەروەها بریکارەکەی باڵدی وتی: هیچ شوێنێک لە بەرشەلۆنە باشتر نییە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان.

باڵدێ دەیەوێت وەک یاریزانی بەرشەلۆنە بەردەوام بێت و ئێستا گەیشتووەتە رێککەوتنێک لەگەڵ یانەکە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە ئێستادا تا ساڵی 2024 بەردەوامە.

بارسا دەیەوێت یاریزانە ئیسپانییە 19 ساڵانەکە تا ساڵی 2027 یان 2028 گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە.

باڵد لە وەرزی رابردوودا 44یاری بۆ بلوگرانا کردووە، لەوانە 36 وەک دەستپێک، یەک گۆڵی تۆمارکردووە و شەش ئەسیستی ئەنجامداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە